سنە.. چالاکێکی مەدەنی دەستبەسەر کرا
٣ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٦:٢٩
هەنگاو: سیروان گوڵزاری یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەمەم ٢٩ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە ماڵ چالاکێکی مەدەن خەڵکی گوندی "ئەویهەنگ" سەر بە نوچەی کەلاتەرزانی سنە بەناوی "سیروان گوڵزاری" و دەستبەسەریان کردووە.
ماڵپەڕی "مرۆڤایەتی" لەڕاپۆرتێکدا نووسیوی " ئهو هێزانه به شێوهیهكی دڕندانه و به بێ حوكمی دادگا ههڵیانكوتاوهته سهر ماڵی سیروان و وێڕای بێحورمهتی دهستبهسهر یان كردووه و بهرهو شوێنێكی نادیاریان ڕاگواستووه. "
هەتا ئێستا هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەو چالاکە مەدەنییە بۆ بنەماڵەکەی و هەروەها ناوەندەکانی هەواڵ ڕوون نەبووەتەوە.
سیروان گوڵزاری ، چالاکێکی مەدەنی ناسراو وخەڵکی گوندی ” ئەوێهەنگ ” بووە و هەمیشە لاوانی گوندەکەیانی بۆ وەرزش و دووری کردن لە بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان و پاراستی ژینگە و فێربوونی زمانی کوردی و ئهو بوارانە هان داوه و چالاکیی بەرچاوی هەبوە.