چوار ئەسبی کۆڵبەران بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە بە کوشت چوون
٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٨:٤٠
هەنگاو: هێزە ئینتزامیەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران و دەست بەسەر کەل و پەلەکانیان دا دەگرن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ئێوارەی رۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندان،هێزەکانی ئینتزامی لەنزیک ئاوایی بسام سەر بە شاری سەقز هێرش دەکەنە سەر چەند کۆڵبەڕێک و تەقەیان لێ دەکەن و لە ئاکامدا ٤ ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە بە کوشت چوون.
هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری سەقز ڕایگەیاندووە کە دوایی تەقەی بێ ئامانجی هێزەکانی ئیتیزامی کۆڵبەراکان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان کەل و پەلەکانیان بە جێ هێشتووە و هێزەکانی ڕێژیم دەستیان بەسەر ئەو کەل و پەلانەدا دەگرن.
هەروەها چەند رۆژ پێش کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی" ئازاد فەیزی" بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم ،لە هەڵدێرێکەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا.