سیروان گوڵزاری گوێزرایەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە

٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢١:٠٣
هەنگاو: سیروان گوڵزاری چالاکی مەدەنی خەڵکی "ئەویهەنگ" کە چەند ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوێزراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سیروان گوڵزاڕی کوڕی عەبدوڵڵا  و دانیشتووی گوندی ئەویهەنگی سنە ، دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوێزرایەوە. ئەو چالاکە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانبار،  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان لەکاتی دستبەەسەرکردنی ئەو چالاکە کوردە داویانەتە بەر لێدان و کوتان و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانی ناوبراو وەکوو کۆمپیۆتەر، مۆبایل و ... گرتووە. سیروان گوڵزاری ، چالاکێکی مەدەنی ناسراو وخەڵکی گوندی ” ئەوێهەنگ ” بووە و هەمیشە لاوانی گوندەکەیانی بۆ وەرزش و دووری کردن لە بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان و پاراستی ژینگە و فێربوونی زمانی کوردی و ئه‌و بوارانە هان داوه‌ و چالاکیی بەرچاوی هەبوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە