کۆڵبەرێکی ڕوانسەری بۆ چارەسەری ڕەوانەی تاران کرا

٥ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٥:٤٥
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ڕوانسەر کە حەفتەی پێشوو بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکانەوە لە هەڵدێرێکەوە کەوتبووە خوارەوە و بریندار ببوو، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی تاران کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ٢٧بەفرانبار، پۆلێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە ڕوانسەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ڕاوەدوو نراون کە بووەتە هۆی برینداربوونی کەسیکیان. هەواڵنێری "هەنگاو"، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی کە لە هەڵدێریکەوە کەوتووەتە خوارەوە "وەهبی یووسفی" ڕاگەیاندووە. ئەو کۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوەدا سەر، دەست، شان و پێی تووشی شکان هاتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار وەهبی یووسفی بە مەبەستی جارەسەری پزیشکی رەوانەی یەکێک لە ناوەندەدەرمانییەکانی شاری تاران کراوە.   تێلێگرامی هەنگاو فەیسبووکی هەنگاو

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە