دوا زانیاری لەسەر کۆڵبەرانی سەردەشت / ٤ کوژراو و ٢ بریندار

١٠ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٢١:٤٩
هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی یەکێکی دیکە لەو کۆڵبەرانەی کە کەوتبووە ژیر بەفرەوە، ئاماری گیان لەدەستدانی کوژرانی کۆڵبەران بە هۆی هەرەسی بەفرەوە لەشاری سەردەشت گەیشتە ٤ کەس و ٢ کەسیش لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو،  ناسنامەی چوارەمین کۆڵبەر کە لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەستد اوە "محەممەد حەمزەیی" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد ڕاگەیندراوە. پێشتر "هەنگاو" ناسنامەی ٣ کەس لەو کۆڵبەرانەی کە گیانیان لە دەست دابوو بڵاو کردبووە. لەو ڕووداوەدا ٣ کۆڵبەری کورد بەناوەکانی عەلی محەممەد نژاد ١٨ ساڵە، کوڕی حەمزە و خەڵکی سەردەشت، شێرزاد عەبدوڵڵاهی ٢٧ ساڵە ، کوڕی عومەر و خەڵکی سەردەشت و هیوا ئیبراهیمی ٢٢ ساڵە ، کوڕی عەبدووڵڵا و خەڵکی بانە گیانیان لە دەست داوە. دوو کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی “قاسم مەحموود خدر” ٣١ ساڵە و “هێدی زاهیری ٢٤ ساڵە لە بەشی ICU نەخۆشخانەی سەردەشت ڕاگیراون و لە ژیر چاوەدێریی پزیشکیدان. ئەو کۆڵبەرانە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان کەوتبوونە ژیر ڕنووی بەفرەوە و پاش چەندین کاتژمێر چەندین کەسیان لەلایەن خەڵک و شاخەوانانی سەردەشتەوە ڕزگار کران.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە