سەردەشت .. ئاماری کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرەکان گەیشتە ٩ کەس + ناسنامە
١١ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:٥١
هەنگاو: دوایین ئاماری قوربانیانی ڕووداوی ڕنووی بەفری ڕۆژی ڕابردووی سەردەشت، باس لەوە دەکات کە ٤ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو"، سێ کٶلبەری دیکە کە لەو ڕووداوەدا بریندار بوون بۆ نەخۆشخانەکانی سەردەشت گوێزراونەتەوە و بەم ۆێیە ئاماری کۆڵبەرانی بریندار لە ڕنووی ناوچەی "بێوران" سەر بە شاری سەردەشت بۆ ٥ کەس بەرز بوویەوە.
لەو ڕووداوەدا ٤ کەس گیانیان لە دەست داوە کە لە خوارەوە ئاماژە بە ناسنامەیان کراوە؛
١_ محەممەد حەمزەزادە، ٢٢ ساڵە و خەڵکی مەهاباد.
٢_ عەلی محەممەد نژاد، ١٨ ساڵە و خەڵکی سەردەشت.
٣_ شێرزاد عەبدوڵڵاهی، ٢٧ ساڵە و خەڵکی سەردەشت.
٤_ هیوا ئیبراهیمی ، ٢٢ ساڵە و خەڵکی بانە.
لەو ڕووداوەدا ٥ کەسیش بریندار بوون کە ناسنامەکانیان لە خوارەوە هاتووە؛
١_ قاسم مەحموود خدر، ٣٤ سساڵە و خەڵکی سەردەشت لە بەشی ICU.
٢_ هێدی زاهیری، ٢٤ ساڵە و خەڵکی سەردەشت لە بەشی ICU.
٣_ جەعفەر ئەحمەدیان ، ٢٧ ساڵە و خەڵکی سەردەشت.
٤_ غەریب عەلیزادە، ٣٧ ساڵە و خەڵکی سەردەشت.
٥_ ئاریا شێخەپوور، ١٧ ساڵە و خەڵکی سەردەشت.
ئەو کۆڵبەرانە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندان کەوتبوونە ژیر ڕنووی بەفرەوە و پاش چەندین کاتژمێر چەندین کەسیان لەلایەن خەڵک و شاخەوانانی سەردەشتەوە ڕزگار کران.