بە کوشت‌چوونی ئەسپی کۆڵبەرانی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم

١١ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٢:٥٨
هەنگاو: بیست سەر لە ئەسپی کۆڵبەرانی کورد لە سەردەشت بە دەستڕێژی گوللەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم بە کوشت چوون. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ژمارەیەک کۆڵبەری کورد ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرنبار، کەوتنە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای "دۆڵەبی"ی شاری سەردەشت و بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، کۆڵبەرەکان بە ناچار لە شوێنەکە هەڵهاتن. هەوڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ڕایگەیاند: هێزەکانی ڕێژیم پاش ئەوەی ٢٠ سەر ئەسپی کۆڵبەرانیان زەوت کرد، دایاننە بە دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا ئەو ئەسپانە بە کوشت چوون. ڕۆژی دووشەممەش ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای "بەستام"ی سەقز، ٤ سەر ئەسپی کۆڵبەرانیان دایە بە دەستڕێژی گوللە و بارەکانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە زەوت کرا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە