سەرما ٣ کۆڵبەری دیکەی کردە قوربانی +وێنە و ناسنامە
١٢ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٩:٤٢
هەنگاو: لە بەرزاییەکانی سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بە هۆی سەرما و بارینی بەفرەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و دووی دیکەش تووشی سەرمابردوویی بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندەکانی دەورووبەری شنۆ ڕۆژی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی پیرزین لەنێوان هەرێمی کوردستان و پیرانشار ڕێگایان لێ ون بوو کە بەهۆی سەرماوە بەفرەوە یەکێکیان گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری پیرانشار ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە "ئومید خزریان ئازەر" تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی سۆفیانی شنۆ ڕاگەیاند.
لەو ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری خەڵکی جلدیانیش تووشی سەرمابردوویی بوون و لەئێستادا لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە "جافر عەبداڵ میراوا" تەمەن ٤٠ ساڵ و "مێهران داریوش پوور" تەمەن ١٩ ساڵ ڕاگەیندراوە.
ڕۆژی شەممەش بە هۆی ڕونووی بەفرەوە لە بەرزایەکانی سنووری سەردەشت ٤ کۆڵبەر گیانیان لە دەست دابوو و ٥ دیکەش بریندار ببوون.