سەلاسی باوەجانی .. کۆڵبەرێک بووە ئامانجی هێزەکانی ئێران
١٣ ڕێبەندان ٢٧١٦، ١٩:٢٦
هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی ئێران کۆڵبەریکی کورد لە سنووری سەلاسی باوەجانی پێکراو و بەمەش لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٤ کۆڵبەری کورد کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕێبەندان، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە سنووری سەلاسی باوەجانی کۆڵبەریکی کوردیان کردە ئامانج و لەئەنجامدا پێکرانی لاقی ڕاستی ئە وکۆڵبەرەی بەدواوە بوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری جوانڕۆ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە گەنجەی "پەیمان کەرەمی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاەیەکی ئاگادار، پەیمان کەرەمی ئێستا لەنەخۆشخانەی "محمد رسول اللە"ی شاری جوانڕۆ لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو" لەسەرەتای ئەم حەفتەوە لانیکەم ١٤ کۆڵبەری کورد کوژراون و یان بریندار بوون.