لەسەردەشت کۆڵبەریکی دیکە بریندار کرا
١٤ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠٣:٣٢
هەنگاو: تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کۆڵبەریکی دیکەی لە سەردەشت بریندار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، شەوی چوارشەممە ١٣ی ڕیبەندان، کۆڵبەریکی خەڵکی سەردەشت بە ناسنامەی "ۆوسمان حوسێنی" کوڕی محەممەد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی سەردەشت بریندار کرا.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەردەشت ڕایگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٥ ساڵە خەڵکی گوندی "دۆڵی" سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت بووە و لەشوینێک هەر بەو ناوە و بە تەقەی راستەوخۆ سەری پێکراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار خەلکی انوچەکە سەرقاڵی گواستنەوەی ئەو کۆڵبەرەن بۆ ناوەندیکی دەرمانیم، بەڵام بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە زۆر بە هێواشی ڕێ دەبڕن.
ڕۆژی رابردووش کۆڵبەریکی ٢٤ ساڵی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی پەیمان کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارە بریندار کرابوو.
Telegram Hengaw
https://t.me/hengaw_news
Facebook Hengaw
https://www.facebook.com/Hengaw.news/
Gmail Hengaw
[email protected]