خۆکوژیی مێرمنداڵێک لە نەغەدە بە تێزاو

٢٩ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:٤٩
هەنگاو: کچە مێرمنداڵێکی خەڵکی نەغەدە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی‌یەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، کچێکی تەمەن چواردە ساڵی خەڵکی گوندی "کویک"ی سەربە شارستانی نەغەدە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندان، بە خواردنەوەی تێزاو، دەستی دایە خۆکوژی.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەغەدە ناوی ئەو کچەی "شادی خەڵیانی" ڕاگەیاند کەلە خوێندنگەی "لەواشلوو" خۆی کوشتووە.
ئەو کچە مێرمنداڵە ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٨ی بەفرانبار لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی گیانی لە دەست دا.
بە وتەی یەکێک لە خزمانی ئەو کچە، شادی پاش ئەوەی کە باوکی بەکارهێنانی مۆبایلی لێ قەدەغە کردبوو، دەستی داوەتە خۆکوژی.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە حەوتووی ڕابردوودا چوار کچی کورد لە شارەکانی ئیلام، مەهاباد، پاوە و نەغەدە، کۆتایی‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە