بریندارکران و ناجێگیریی دۆخی جەستەیی کۆڵبەرێکی کورد

٩ ڕەشەمە ٢٧١٦، ١٤:٥١
هەنگاو: هەنگی سنووریی سوپای پاسداران بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکی بریندار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥یهەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایە ئامانجی هێزەکانی سوپای پاسداران و پێکرا.
هەواڵنێری هەنگاو لە ناوچە سنوورییەکانی شێخ سەڵێ لە سەلاسی باوەجانییەوە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردەی سدیق یاروەیسی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە پاش برینداربوون، گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ و دۆخی جەستەیی ناجێگیرە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی بەردەروێ ـی سەر بە سەردەشت کاروانی کۆڵبەرانی کوردیان کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ.
هەواڵنێری هەنگاو لەو ناوچەیەوە ڕایگەیاند کە لەم کردەوە دژەمرۆڤانەیەدا ٥ کۆڵبەری کورد کوژراو بریندار بوون.
ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە پاش بەرکەوتنی گولـلە لەوێ گیانی لەدەستداوە، سلێمان عەباسی ڕاگەیەندراوە.
هەروەها ناسنامەی دوو کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە، عەباس ڕوستەمی و سەلاح ئیبراهیم زادە ـیە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە