برینداربوونی خوێندکارێکی کۆڵبەر لە سەردەشت

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٦، ٢١:٢٧
هەنگاو: لە درێژەی کۆمەڵکوژیی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت بە توندی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، هێزەکانی هەنگی سنووری سەردەشت، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەممە، لە ناوچەی بێتووش هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک کۆڵبەر و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بوو. هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ناوی ئەو کۆڵبەرەی "بەهمەن تۆفێقی" کوڕی کەماڵ، ڕاگەیاندووە. ناوبراو خوێندکاری زانستگەی ئازادی سەردەشت بووە و بۆ دابینکردنی تێچوونی زانکۆکەی ڕووی لە کاری کۆڵبەری کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو کۆڵبەرە کوردە هیچ کۆڵێکی پێ نەبووە و بەبێ ئاگاداریی پێشوو کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە