بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ
٨ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٢:٤٨
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنورەکانی پارێزگایی کرماشان بووە هۆی بریندار بوونی دو کۆڵبەری کورد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی شەممە پێنجەمی خاکەلێوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "شێخ سڵە" ی سەلاسی باوەجانی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە کە بووەتە هۆی بریندار بوونی دو کەس لەو کۆڵبەرانە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرە برینداربووەکانی "وەلی رەمەزانی" خەڵکی ئاوایی "هەرمیان" ڕاگەیاندووە
.
ئەم دو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانرۆ گواستراونەتەوە و بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار باری تەندروستیان ناجێگیرە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو) لە سەرەتایی ئەمساڵەوە ٥ کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەست داوە و ٦ کۆڵبەری دیکە بریندار بوونە.