تەقەی هێزەکانی ئێران و بە کوشتچوونی ٢٦ سەر ئەسبی کۆڵبەران
٢١ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٦:١٦
هەنگاو: دەستەیەک کۆڵبەری کورد لە ناوچەی شنۆ کەوتنە بۆسەی هێزەکانی حکومەتی ئێران و لە ئەنجامدا ٢٦ ئەسپی ئەو کۆڵبەرانە بە کوشت چوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، دوێنێ شەممە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، ژمارەیەک کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە شوێنێک بە ناوی "زەربەست" لە گوندی "مەندانان"ی سەربە شارستانی شنۆ، کەوتنە نێو بۆسەی هێزەکانی ڕێژیم و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە ٢٦ سەر ئەسبی کاسبکاران بە کوشت چوون.
هەواڵنێری هەنگاو وێڕای پژڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە وتی، ئەو دەستە کۆڵبەرە سەرەڕای ئەوەی کە هیچ کۆڵێکیان پێ نەبووە دراونەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم.