سەردەشت/ ناوی یەکێک لە کۆڵبەرە کوژراوەکان ئاشکرا بوو/ نوێ کرایەوە

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٧، ٠٣:٠٤
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە کۆڵبەرانی کورد لانیکەم کوژران وبرینداربوونی ٦ کۆڵبەر و پەرچەکەرداری خەڵکی ناوچەکە بەم ڕەشەکوژییە، کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە پێرسۆنێلی هێزی ئینتزامییە لێ کەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ناوی ئەو کۆڵبەرە کە ئەمڕۆ ئێوارە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا، بۆ ماڵپەڕی هەنگاو ئاشکرا بوو. هەواڵنێری هەنگاو ناوی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەی "ئەحمەد مام قادری" ڕاگەیاندووە. هەروەها ناسنامەی چوار کەس لەو کۆڵبەرانەی کە کولە بەر سەریان کەوتووە و ئێستا گەێندراونەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ کەریم زەینالی خەڵکی سارکە و وریا مام ئیبراهیمی خەڵکی ڕەبەت، سیامەند تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی ئالان و رەحمەت خەڵکی بێوران و  راگەیندراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێ کراو، ٥ کۆڵبەری دیکەش بە توندی بریندار بوون و لە هەمبەردا ژمارەیەک لە پێرسۆنێلی هێزی ئینتزامی بە دەستی خەڵک کوژراون و بریندار بوون. ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران و هەروەها بریندارەکانی ئەو ڕووداوە بەهۆی ئەو دۆخەوە کە پێش هاتووە، هەنووکە لە گوندی "هیرۆی"ی هەرێمی کوردستانی باشوور ماوەنەتەوە و ڕێگای گەڕانەوەیان نییە و هێزە ئینتزامییەکانی پێش بە ڕاگواستنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە دەگرن.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە