برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سەردەشت

٢ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٣:٥٢
هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکە کورد لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران بریندار کران. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە، لە سنووری "کێڵە"ی ناوچەی بێوران سەربە شارستانی سەردەشت، تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە توندی بریندار بوون. هەواڵنێری هەنگاو ناوی یەکێک لەو کۆڵبەرانەی "هادی خزری" خەڵکی مەهاباد ڕاگەیاندووە. ئەو دوو کۆڵبەرە هەنووکە لە نەخۆشخانەی سەردەشت لەژێر چاودێریی پزیشکی دان. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران تێکڕای کۆڵی ئەو کۆڵبەرانەی زەوت و ئاگر تێبەر داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە