هەنگاو ناوی ٢١ کۆڵبەرە بریندارەکەی مەریوان بڵاو دەکاتەوە
١٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٤:٠٨
هەنگاو: پاش نزیک بە یەک حەفتە لە ڕووداوی وەرگەڕانی مینیبووسی کۆڵبەران لە مەریوان، هەنگاو بۆ یەکەم جار ناوی تێکڕای کۆڵبەرە بریندارەکانی ئەو ڕووداوە بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە حەفتەی ڕابردوو، مینیبووسێکی هەڵگری کۆڵبەرانی کورد بەهۆی لە دەستدانی گێڕەی ڕاگر لە بەرزایییەکانی سیاناوی مەریوان، وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ٢١ کۆڵبەر بریندار بوون.
ناوی ئەو کۆڵبەرانە بۆ ماڵپەڕی هەنگاو ئاشکرا کراوە کە ناوەکانیان بەم چەشنەیە؛
١ ــ عوسمان ڕەسووڵی
٢ ــ تۆفێق ڕەحمانی
٣ ــ عومەر ڕەسووڵی
۴ ــ سەلام گرامی
۵ ــ ساڵح خودامورادی
۶ ــ ڕەحیم ستوودە
٧ ــ خالید بەراریوەر
٨ ــ سەلام کیشوەری
٩ ــ ئازاد سادقی
١٠ ــ عەلی گوودەرزی
١١ ــ ڕزگار پەرتەوی
١٢ ــ عەلی حاجی ڕەسووڵی
١٣ ــ خالید موستەفا
١۴ ــ فاتێح حاجی ڕەسووڵی
١۵ ــ محەممەد گوڵشەن
١۶ ــ عەزیز گوڵشەن
١٧ ــ عوسمان گوڵشەن
١٨ ــ محەممەد فەرنوودی
١٩ ــ ئیبراهیم ئیزەدی
٢٠ ــ قادر ستوودە
٢١ ــ ئەبووبەکر یەزدانی
هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان دۆخی تەندروستیی تێکڕای ئەو کۆڵبەرانەی جگەلە خالید بەراریوەر کەلە شاری سنە نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە، باش و لەبار ڕاگەیاند.
لەم ڕووداوەدا هەروەها لێخوڕی مینیبووسەکەش بەناوی ''ئەحمەد فەرەجێ' بریندار ببوو.