قوربانی بوونی ٤٤٤ کۆڵبەری کورد لە سەردەمی ڕوحانی

٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ١٨:١٤
هەنگاو: لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردودا سەدان کۆڵبەری کورد لە سنورەژای کوردستان بونەتە قوربانی. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو کە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢ تا جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٦، ٤٤٤ کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی کوردستان بونەتە قوربانی. بە پێی ئەم ڕاپورتە ١٩٥ کۆڵبەر کوژراون و٢٤٩ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون کە زۆربەی ئەو کۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کروان. لە سەردەمی سەرۆک کۆماری حسەن ڕۆحانی، هەر مانگ زیتر لە ٩ کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار بوون. هەروەها لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا، ٤٨ کۆڵبەری کورد دەستبەسەر و سەدان ئەسبی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی ئێران کۆژراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە