هەڵوەشانەوەی کاتی سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە هۆی ناڕەزایەتی

١ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٤:٤٨
هەنگاو: پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە، کۆبوونەوەی ناڕەزایی خەڵک و چالاکوانانی مەدەنی بووە هۆی ڕاگیرانی کاتیی سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری بەڕێوەچووونی سازی سێدارەی (هێمن مستەفایی) کۆمەلێک لە هاووڵاتیان و چالاکواننی مەدەنیی کورد لەبەردەم گرتووخانەی ناوەندیی سنە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەڕێوە برد و ئەمەش بووەتە هۆی ڕاگرتنی کاتیی سزای لەسێدارەدانی. بە گوتەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، هەرچەند هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی سزای سیدارەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە کرابوو، بەڵام بەهۆی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کەسی کوژراو، بەڕێوەچوونی ئەو سزایە بە شیوەی کاتی ڕاگیراوە، بەڵام ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەو سزایە هەر لە گۆڕێ دایە. هێمن مستەفایی، خەڵکی شارەدێی کانی دیناری سەر بە مەریوانە کە زستانی ساڵی 2011 بە تۆمەتی بەرەنگاربوونەوەی خودا و کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسداران دەستگیر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بۆ برایەوە. بۆ بینینی فیلمی مانگرتنەکە لەسەر ئێرە کلیک بکە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە