ئورمیە/ سێ بەندکراو لە سێدارە دەدرێن
٤ جۆزەردان ٢٧١٧، ١٨:٣٧
هەنگاو: سێ بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی ئورمیە بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارە، رەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو گرتووخانەیە کران.
بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، سەر لەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، سەێ بەندکراوی کورد بە مەبستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.
ناسنامەی ئەو سی بەندکراوە کوردە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ عوسمان حوسێنی خەڵکی سەردەشت
٢_ سەلاحەدین شەفیقی خەڵکی ئورمیە
٣_ ڕەمەزان موختاری خەڵکی ئورمیە
ئەو سی بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای سێدارەی ئەو سێ بەندکراوە کوردە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.