ئێران بەندکراوێکی کوردی لەسێدارە دا + وێنە

١١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٨:٢٥
هەنگاو: سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی رەشت جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی"هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ١٠ی پووشپەڕ سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاحەدین پار" کوڕی حاجی ئەمین لە گرتووخانەی ڕەشت هەڵکەوتوو لە باکووری ئێران جێبەجێ کراوە. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری ئورمیە ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو خەڵکی گوندی "گلان کانی" ئورمیە و باوکی ٣ منداڵ بووە کە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە گرتووخانەی "لاکان"ی شاری ڕەست ڕاگیراوە. ژنێک و پیاویکی دیکە لەگەڵ سەلاحەدین لەسێدارە دراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ "هەنگاو" ئاشکرا نەبووە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردووددا سزای سێدارەی ٢٣٩ هاووڵاتی لە گرتووخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە کە ٥١ کەسیان کورد بوون.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە