ئێران بەندکراوێکی کوردی لە سێدارە دا

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٥:٢٤
هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی مەهابادی لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"،بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناسنامەی "شێخ م،وراد ئیبراهیمی"  لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد جێبەجێ کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی دەستبەسەر و دواجار دەزگای دادوەریی ئیران بە تۆمەتی کڕین  و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەی بەسەدا سەپاند. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شێخ موراد باوکی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵە کە تووشی نەخۆشیی "ئۆتیسم" بووە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران  ڕۆژی رابردبوو ڕایگەیاندبوو کە ئەو بەندکراوە کوردە گوێزراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی مەهاباد.    

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە