کەرەج/ حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێ کرا
٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٣:١٦
هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە”هەنگاو“، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەمە ٢١ی پووشپەر، چەندینهاووڵاتی کە کەسیکیان هاووڵاتیی کورد بوو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە دران.
هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی هاووڵاتیە کوردەکەی “موحەممەد هەمەوەند” خەڵکی پارێزگایی لوڕستان، ڕاگەیاندووە.
ئەم هاووڵاتیە کوردە بە تاوانی”کوشتنی ئەنقەست” لەلایەن دەزگایی دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.