ئورمیە دوو بەندکراوی دیکەی کورد لەسێدارە دران

٢٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٧:٣٧
هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی پوشپەڕ، دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی (محەمەدڕەزا سادقی) خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" ی ئورمیە و (ماشەڵا سەیادنووی)ی خەڵکیئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لە گرتووخانەی دەریای ئەو شارە لەسێدارە دراون. محەمەدڕەزا و ماشەڵا هەرکامەیان بۆ ماوەی سێ و چوار ساڵ لە گرتووخانەی ورمێ بەند کراون. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە. بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە ماوەی 15 ڕۆژدا لە گرتووخانەکانی ئێران، هەشت بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە