٤ بەندکراوی کورد لە ئورمیە لەسێدارە دران
٤ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٧:٢١
هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی لەسێدارە دانی هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حوکمی سێدارەی ٤ هاووڵاتی دیکە بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ، چوار بەندکراوی لە گرتووخانەی (دەریا)ی ورمێ لەسێدارە دراون.
ناسنامەی ئەو ٤ کەسە کە بۆ "هەنگاو" ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ فەتاح ئەمینی خەڵی مەهاباد، بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست
٢_خالید ئەمینی، خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست
٣_ فەرهاد مووسازادە، خەڵکی سەڵماس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان
٤_ داوود ماڵدار، خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان
ئەو چوار بەندکراوە کوردە دوێنێ سیشەممە بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەیان برابوونە ژووری تاکەکەسی.
بە پەشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سەرجەم ١٧ بەندکراوی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.