کۆڵبەرێکی سەردەشتی بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست دا

٦ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٧:٤٤

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو)، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی سیسـێر ـی سەردەشت، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە کاتی کۆڵبەریدا، گیانی لەدەستدا.

موحەمەد ئیسماعیلزادە کوڕی عومەر، لەکاتی کۆڵبەریدا ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ لە بەرزایی بەر بووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژ، کەریم محەممەد ئەمینزادە، کۆڵبەری کوردی خەڵکی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژرابوو.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە تاوەکوو ئێستا، ١١ کۆڵبەری کوردی خەڵکی سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەدژەگەلییەکانی ڕژیمی ئێران، ڕنووی بەفر و بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەستداوە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە