بەندکراوێکی سیاسی کورد لەسێدارە درا

١١ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٥:٢٧

هەنگاو:  بەندکراوێکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“ ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی ”مورتەزا ڕەحمانی“ لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە بەڕێوە چوو.

ئەو بەندکراوە کوردە دوو ڕۆژ پێش بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گوێزرابوویەوە.

مورتەزا ڕەحمانی خەڵکی گوندی تیلەکۆی کامیارانە کە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی (٢٠١١) دەستبەسەر و دواتر و لە زستانی ١٣٩٢ی هەتاوی (٢٠١٣) بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران و هەروەها کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران حوکمی ٣ جاری سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە