بریندار بوونی کۆڵبەریکی خەڵکی ماکۆ بە تەقەی هێزەکانی ئێران

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٢:٢٧
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار بوو. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی"هەنگاو"،  ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنوری بریندار بوو. ناوەندی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "وحید بروکانلوو" ڕاگەیاندووە. ئەم کۆڵبەرە دوای بریندار بوونی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و  ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە