کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شنۆ

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٤٩

هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسنووری شنۆ کۆڵبەرێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی.

هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "عیزەدین خالیدی" کوڕی عەبدولڕەحمان و دانیشتووی گوندی "بادەکیا"ی ئورمیە  ڕاگەیاندووە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنووری شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە و کۆڵبەرێکیش بریندار بووە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە