ئیلام/ خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا
٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٣:٢٣
هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی ئێران خوێندکارێکی خەڵکی ئیلامیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشت بەستن بە "ماف نیوز"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، خوێندکارێکی زانکۆی باختەری ئیلام بەناوی "سوهەیل محەممەدپوور" لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.
سوهەیل یەکێک لە هاوکارانی بڵاڤۆکە خوێندکارییەکانی پارێزگای ئیلامە کە بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێکی ڕخنەئامێز بە نیسبەت دەستێوەردانی بەسیجی خوێندکاری سەر بە سوپای پاسداران لە کاروباری فەرهەنگی دەستبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا نەزانراوە کە ئەو خوێندکارە کوردە لەلایەن کام ناوەندی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە، بەڵام بە هۆی ئەوەی ڕخنەی لە بەسیجی خوێندکاری گرتووە وێدەچێت لەلایە حیفازەت ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابێت.