خوێندکارێکی کورد سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٢:٠٨
هەنگاو: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران سزای زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"،  عەلی ئاراستە خوێندکاری کوردی خەڵکی شنۆ حەفتەی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ئەو حوکمە بە تۆمەتی "هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە و لەم ڕۆژانەدا بە فەرمی بە خۆی ڕاگەیندراوە. عەلی ئاراستە خوێندکاری ڕشتەی مافەکانی زانکۆی پەیامی نوور و خەڵکی گوندی "خورشتە"ی شاری شنۆیە کە بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر و ٢١ی پووشپەڕ گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە