بەندکراوێکی کورد لە پەتی سێدارە رزگاری بوو

٢ خەرمانان ٢٧١٧، ١٨:٣٤

هەنگاو: بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندی ئیلام ڕایگەیاند بەندکراوێک کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا بوو، دوایی ڕەزامەندی بنەماڵەی قوربانی، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ”هەنگاو“ و بە پشتبەستن  “ئیرنا”، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ، بەرپرسی بەندیخانەی ناونەندی ئیلام ڕایگەیاند بەندکراوێک دوایی تێپەرینی دو ساڵ بەندکران بە تاوانی کوشتن کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە ڕەزامەندی بنەماڵەی قوربانی، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین کەس کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، دوای لێخۆشبوون و ڕەزامەندی سکاڵاکەرەکان، لە مردن رزگاریان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە