بەندکراوێکی مەذهەبی کورد لەسێدارە دراو تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکرایەوە

٥ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٣١
هەنگاو: حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج بەڕێوە چووە و پاش جەند ڕۆژ ئەو حوکمە پشتڕاست کرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، حوکمی سێدارەی بەندکراوی مەزهەبیی کورد "سەید جەماڵ سەید موسەوی، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانان لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەڕێوە چووە. تەرمی ئەو بەندکراوە کوردە ڕادەستی بنەمالەکەی نەکراوەتەوە و هێزە ئەمنیەکان لە شوێنێکی دیکە و بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی ئەسپەردەی خاکیان کردووە. سەید جەماڵ موسەوی ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی “دژایەتی خودا” لەڕێگەی ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو لەماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لە گرتووخانەی ناوەندی سنە بۆ گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازابوویەوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە