لوڕستان/ بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

١٠ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٢:٠٨

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی کورد لە بەندیخانەی (خوڕەم‌ئاوا) جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی  گەیشتوو بە “هەنگاو” و بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی "هرانا"، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی "خورەم ئاوا" لە بەندیخانەی پارسیلۆنی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتیە "محەممەد میرزایی" ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو بە تاوانی (کوشتنی ئەنقەست) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە