کۆڵبەریکی کورد پاش ٧٥ ڕۆژ و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا+وێنە

١١ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٢٧

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت کە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە و بەشێوەیکی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی خەرمانان، ”خالق خاڵە“ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت پاش ٧٥ ڕۆژ  و بە بۆنەی جێژنی قوربان بە دانانی بارمتەی ٩٠ میلیۆن تمەنی و بە شیوەی کاتی ئازاد کرا.

هەنگاو حەفتەی وەکوو یەکەم ناوەندی مافی مرۆڤی هەواڵی ناڕوونی چارەنووسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بڵاو کردبوویەوە.

ناوبراو لەو کاتەو هەتا کاتی ئازاد بوونی لە گرتووخانەی "چوبین"ی شاری قەزوێن ڕاگیرابوو.

 “خالق خالە” ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ کەوتە بەر پەلاماری هێزە چەکدارەکانی ئێران و  لەوکاتەوە چارەنووسی نادیار بوو.

لەو پەلامارەدا کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سیروان عەزیزی” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دابوو.

خالق خالە تەمەن ٢٢ ساڵ و دانیشتووی شاری سەردەشت بووە کە بە هۆی هەژاری و دەستکورتی لەڕووی ناچارییەوە وازی لە خوێندن هێناوە و ڕووی لە کۆڵبەری کردووە.

1


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە