ئیلام/ بەندکراوێکی کورد لە پێش چاوی خەڵ لەسێدارە درا +وێنە

١٤ خەرمانان ٢٧١٧، ١٤:٢٧

هەنگاو: حوکمی سێدارەی  هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ئیلام لەپێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئیلام و لە پێش چاوی خەڵک لەسێدارە درا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری ئیلام ناسنامەی ئەو کەسەی کە لەسێدارە دراوە ”عەقیل . ناسری“ ڕاگەیاندووە.

ناوبراو پاییزی ١٣٩١ی هەتاوی بە تاوانی ”قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیلامەوە حوکمی سـێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە برایەکی ناوبراویش بە ناوی ”خەلیل“ بە تۆمەتی هاودەستی سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ براوەتەوە.

حلcopy


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە