لوڕستان/ دوو بەندکراوی دیکە لەسێدارە دران

٢٩ خەرمانان ٢٧١٧، ٠٣:٢٤

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دو هاووڵاتی کورد پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی دوشەممە ٢٧ی خەرمانان، حوکمی سێدارەی دو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی شاری خورەم ئاوا و شاری بروجێرد لە پارێزگای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،"حوسەین داڵوەند" لە بەندیخانەی شاری بروجێرد و "حاجی سەوز عەلی" لە بەندیخانەی خورەم ئاوا، لە سێدارە دراون.

ئەم دوو هاووڵاتیە کوردە بە تاوانی "کوشتنی ئەنقەست" لە لایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە