تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٣:٣٧

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەر، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”عەلی. ت“ تەمەن ٣٧ ساڵ بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە شوێنێک بە ناوی ”کانی خودا“ی پیرانشار تەقەی لێکراوە و گولە بەر سەری کەوتووە.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و دانیشتووی شاری پیرانشارە و ئێستای لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە