کوژران و برینداربوونی ٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٤:٠٠

هەنگاو: لەماوەی سێ حەفتەی یەکەمی وەرزی پاییز لانیکەم ٦ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هـێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی (٢١ی ڕەزبەر/ ١٣ی ئۆکتۆبر)  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری ماکۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کرد و لە ئاکامدا شۆفیرەکەی بریندار بوو.

هەوالنێری ”هەنگاو“ لە شاری ماکۆ رایگەیاند کە لەو ڕووداوەدا شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بە ناسننامەی ”جادر ئەحمەدپوور“ بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای بریندار کردنی ناوبراو دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێل و باری ناو ئۆتمبێلەکەشدا گرتووە.

بە پشت بەستنن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای وەرزی پاییزەوە لە شارەکانی سەردەشت، سەقز، پیرانشار، ماکۆ ، شنۆ و نەسوود  ٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە