کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت + وێنە

١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٢٤

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری سەردەشت کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، کاتژمێر ٧ی شەو ڕۆژی شەممە (٢٩ی ڕەزبەر/٢١ ئۆکتۆبر)، هێزەکانی هەنگی سنوری ئێران لە دەوروبەری ئاوایی بەیتووشی شاری سەردەشت، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.

هەواڵنێری (هەنگاو)لە شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی (پشتیوان موعین) کوری ڕەحمان، فیشەکی بەر کەوتووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەم کۆڵبەرە تەمەنی ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوای (گەولان) ی سەر بە شاری سەردەشت بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە ٢ گوللە بەر سەری کەوتووە و دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە