برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت

١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٤:١٣

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی یەکشەممە (٣٠ی ڕەزبەر / ٢٢ی ئۆکتۆبر) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و لە شوێنێک بە ناوی ”قەندۆڵ“ تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری سەردەشت ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ”محەممەد خالیدی“ گوولە بەر کەمەری کەوتووە و بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

بریندار بوونی ئەم کۆڵبەرلە کە کاتێکدایە کە ڕۆژێک پێش ئەم رووداوە کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”پشتیوان موعین“ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە