کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە+ ئامار

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٤:٢٠

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست داو و لە سەرەتای پاییەزەو ەئەمە چوارەمین حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە ( ٢ی خەزەڵوەر / ٢٤ی ئۆکتۆبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناسننامەی ”ڕێبەر نامیان“ کوڕی عەبدووڵڵلا و دانیشتووی گوندی ”ئەلبیران“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە لە نزیک گوندی ”ئەلواسان“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست تەقی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەسەرەتای پاییزەوە ٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدراەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە