کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە چالدێران + ئامار
هەنگاو: بە کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە چالدێران ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی ٤ ڕۆژی رابردوودا کوژراون یان بریندار بوون گەیشتە ٤ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی چوارشەمە (٣ی خەزەڵوەر / ٢٥ی ئۆکتۆبر) تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە چالدێران سەر بە شاری ماکۆ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە.
هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە بە سەختی بریندار بووە “مەجید دالایی میلان” ڕاگەیاندووە کە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
هەتا کاتی ئامادە ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” تەنیا لەماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا لەشارەکانی ئورمیە، ماکو و سەردەشت ٧ کۆڵبەری کورد بریندار و و کوژراون کە ٥ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و ٢ کەسیش بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ئێران و بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوون.