ماکۆ / کۆڵبەریکی بریندار بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا

٦ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:٣٢

هەنگاو:  یەکێکی دیکە لەو کۆڵبەرانەی کە چەند ڕۆژ پیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە ماکۆ بریندار ببوو، گیانی لە دەست دا.

بەپێێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی چوارشەممە (٣ی خەزەڵوەر / ٢٥ی ئۆکتۆبر)،  تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری چالدێران بووە هۆی کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی لێکەوتەوە.

یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە بریندار ببوو بە ناوی “مەجید دالایی میلان” پاش یەک ڕۆژ و لەیەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری ماکۆ گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی کۆڵبەرێکی دیکە کە دەست بەجێ گیانی لە دەست دابوو و هاووڵاتییەکی ئازەری زمان بووە هەتا ئێستا بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.

میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران ڕۆژێک دوای کوژرانی ئەو دوو کۆڵبەرە و بە مەبەستی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی ڕایانگەیاند کە ئەو دوو کەسە بە دەستی گرووپێکی ٤ کەسی گرێدروی ئیستکباری جیهانییەوە کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە