کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا

٧ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٣:٣٩

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٦ی خەزەڵوەر / ٢٨ی ئۆکتۆبر)، لە بەرزاییەکانی قەمتەرەی شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کۆڵبەرێکی کورد لاقێکی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری پیرانشار ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”سڵێمان مەحموودی“ تەمەن ٤٦ ساڵ و کوڕی حەمزە، خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی پیرانشار ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتەکە سڵێمان وێرای ئەوەی لاقی ڕاستی لە دەست داوە، ماسووڵکەکانی لاقی چەپیشی لێکهەڵوەشاوەتەوە و دوو قامکی دەستی ڕاستیشی پەڕیوە و بە مەبستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە