ئورمیە/ سێ بەندکراوی کورد لەسێدارە دران

١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ١٦:٤١

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیشەممە (١٦ی خەزەڵوەر / ٧ی نۆڤەمبر)، حوکمەی سێدارەی چوار هاووڵاتی کە سی کەسیان کورد بوون لە بەندیخانەی (دەریا)ی شاری ئورمیە بەڕێوە چوو.

ناسنامەی تەواوی ئەو چوار کەسە کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ ئەسغەر ڕەنجبەر خەڵکی ئورمیە کە ٥ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

٢ـ حوسێن باشۆکی خەڵکی نەغەدە  کە ٥ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

٣ـ هیدایەت شێرزاد خەلکی ئورمیە کە ٧ ساڵە لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

٤ـ عەلیڕەزا زارعی خەڵکی تاران.

بە وتەی سەرجاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی ”بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاندبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە