ئێران/ بەندکراوێکی کورد لە ئیلام لەسێدارە درا

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٢٣:٣٠

هەنگاو: حکومی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی خەزەڵوەر / ١٨ی نۆڤەمبر)، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”عەلیڕەزا سادقی“  لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە.

عەلیڕەزا سادقی دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵی ئیلام بە ناوی ”بێهروز یەکڕەوی“ لە شەڕێکی دەستەویەخەی سەرشەقامدا دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەسێدارە دانی ئەو بەندکراوە کوردە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ئێرانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە