کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٢١:٥١

هەنگاو: لە سنووری پیرانشار بە هۆی تەقیەنەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ دوشەممە (٢٩ی خەزەڵوەر / ٢٠ی نۆڤەمبر)، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کۆڵبەرێک لاقی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری پیرانشار ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”لوقمان واحیدی“ ڕاگەیاندووە کە بەمەبستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە شوێنێک بە ناوی ”کانی خودا“ کەوتووەتە سەر مین و بەو هۆیەوە لاقێکی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە