کۆڵبەریکی کورد بە هۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا+ وێنە و ئامار
٩ سەرماوەز ٢٧١٧، ٠٢:٥٧
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە کوێستانی کێلەشێن بەهۆی زوقم و سەرماوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی سێشەممە (٧ی سەرماوەز / ٢٨ی نۆڤەمبر)، کۆڵبەرێکی خەلکی شنۆ بە ناوی ”عەبدوڵڵا مستەفەوەی“ کوڕی محەممەد ئەمین بە هۆی زوقم و سەرما لە کوێستانەکانی کێلەشین و لە نزیک گوندی میرئاوا گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ڕایگەیاند لە عەبدووڵڵا ناسراو بە (هیوا) خەڵکی گوندی ”پوشاوێ بووە و تەرمەکەی ئەمڕۆ لەلایەن خەڵکی میراوێ دۆزاوەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لە سەرەتای ئەمسالی زایینییەوە ١٣ کۆڵبەری کورد بە هۆی زوقم و سەرما، ڕنوو و کڕێوەوە گیانیان لە دەست داوە.